ئەردۆگان: یەك بەربەستمان لەبەردەم ماوە بۆ گەمارۆدانی عەفرین
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەركۆماری توركیا لەبارەی شەڕی داگیركردنی عەفرینەوە رایگەیاند كە یەك بەربەستیان ماوە تێیپەڕێنن بۆ گەیشتن بە شاری عەفرین و گەمارۆدانی.
ئەردۆگان بەبێ ئەوەی باس لە ڕێژەی بەرزی قوربانیانی سیڤیل لە شەڕەكەدا بكات، ئاماژەی بەوە دا كە بەردەوام له ئاسمان و وشكانیشه‌وه گوشار دەكەنە سەر یەپەگە، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا جێندێرێس پاك دەكەنەوە، به‌م شێوه‌یه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هه‌ڵده‌گیرێت.
گوتیشی له‌مه‌ودوا نۆره‌ی گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه‌یه كه له‌وێ ده‌وه‌ڕن. پێموایه به‌شی له‌مه‌ودوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێراتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەركۆماری توركیا له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، داوای سه‌ركه‌وتنی له خوا كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنی عەفریندا، كه ئه‌مڕۆ له 46ـه‌مین رۆژیدایه، گوتی "بێگومان سه‌فه‌ر له ئێمه و سه‌ركه‌وتن له خواوه‌یه".
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كە تا ئێستە 41 سه‌رباز و جه‌ندرمه و 159 سه‌ربازی سوپای سووریای ئازاد له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژراون.
bas news-
