فاینانشیاڵ تایمز: وه‌رگرتنی ئاواره سوورییه‌كان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی توركیا بوه
ئافره‌تێكی تورك كه لایه‌نگری ئاكپارتییه و لە رۆژنامەكەدا ره‌خنه له ئاكپارتی ده‌گرێت به‌وه‌ی رێگه‌ی داوه ئه‌و هه‌موو ئاواره سوورییه بێنه توركیا.
ئه‌و گوتوویه‌تی "له ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتیدا، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كردبێتی، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای توركیا بووه به رووی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه".
ته‌نیا له توركیا 3 ملیۆن و نیو ئاواره‌ی سووری هه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كردووه‌ته سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی توركیا و داوا ده‌كه‌ن ئیتر كاتیه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
رۆژنامەكە ئاماژه‌ی داوه هاووڵاتیانی ئه‌و 3 وڵاته بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه حكومه‌ته‌كانیان به نیه‌تێكی باش ئه‌و ئاواره سوورییانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو هه‌موویان به‌كاریان ده‌هێنن بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان، بۆیه رای گشتی هه‌ر 3 وڵات نیگه‌رانن له حكوومه‌ت و داوا ده‌كه‌ن سوورییه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
بوونی ئه‌و هه‌موو ئاواره سوورییه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی توركیا و ئوردن و لوبنان دروست كردووه، چونكه توركیا 30 ملیار دۆلاری بۆ ئاواره‌كان خه‌رج كردووه و ئوردن 10 ملیار و لوبنانیش 20 ملیاری خه‌رج كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی تاك هه‌بووه له‌و 3 وڵاته‌دا.
باسنيوز
