بەھۆی ناكۆكیە نێوخۆییەكانی یەكێتی نەك ھەر كۆنگرە، بەڵكو نەتوانرا كۆبوونەوەش بكرێت
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەگەر رۆژی كۆنگرە دیاركرا واتا ئەو كات ئەركە قورسەكە دەست پێدەكات، بە دیتنی من پێویستە وادەی كۆنگرە ئاسانترین بابەت بێت كە رێێكەوتنی لەسەر بكرێت، چونكە بەھۆی ئەو بارودۆخەی بەسەر كوردستاندا ھاتووە، ھەموو كێشەكانی حزبێكی سیاسی وەك یەكێتی لێی دەترسێ لە كۆنگرە رووبدات رۆژانە روودەدات".
کادرێکی پێشكهوتووی یەکێتی پێی وایە بەر لە دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە پێویستە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، ئهگەرنا بەستنی گۆنگرە بەرلە یەکلاکردنەوەی کێشەکان رەنگە بارودۆخێكی نەخوازراو بێنێتە ئاراوە و مەبەست لە بارودۆخی نەخوازراویش، جیابونەوەی گرووپی دیكەیە لە یەکێتی لەپاش نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح.
عەدالەت عەبدوڵڵا، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە كوردستان24 گوت: "پێویستە پێش چوونە نێو كۆنگرە، كێشەكانی یەكێتی چارەسەر بكرێن، چونكە ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن، رەنگە كۆنگرە ببێتە ھۆی ھەندێك دۆخی لەناكاو و توانای كۆنترۆڵ كردنی لە دەست بچێت".
k24
