په‌رله‌مانتارێكی تورك: خەتای ئێمەیە ده‌میرتاش و هاوه‌ڵانی له زیندانن
له دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز له توركیا، ئاكپارتی و مه‌هه‌په پڕۆژه یاسایه‌كیان هێنایه په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانان، به‌ڵام ئامانجی پڕۆژه‌كه دیار بوو كه تەنها بۆ لێدانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بوو.
ئه‌گه‌ر بهاتایه جه‌هه‌په پشتگیری له‌و هه‌وڵه‌ی ئاكپارتی و مه‌هه‌په نه‌كردایه، پڕۆژه یاسایه‌كه پووچه‌ڵ ده‌كرایه‌وه، چونكه بۆ تێپه‌ڕینی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، پێویستیان بە 367 ده‌نگ هه‌بوو كه 2 له‌سه‌ر 3ی ده‌نگی په‌رله‌مانه، به‌ڵام ئاكپارتی خاوه‌نی 316 كورسی و مه‌هه‌په‌ش 40 كورسی، بۆیه نه‌یانده‌توانی به‌و پڕۆژه یاسایه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبگیرێت.
به‌ڵام جه‌هه‌په فریای ئاكپارتی و مه‌هه‌په كه‌وت، ئه‌ویش كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په گوتی "ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی جه‌هه‌په ئازادن ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن یان نا"، ئه‌مه‌ش به واتای ره‌زامه‌ندی دێت، بۆیه به ده‌نگی جه‌هه‌په پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران هه‌ڵگیرا و هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی تری هه‌ده‌په خرانه زیندانه‌وه و تاوه‌كو ئێستەش هه‌ر له زیندان ماونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د توم ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په، له كاتی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی له تۆكات گوتی "یه‌كێك له هه‌ڵه هه‌ره گه‌وره‌كانی جه‌هه‌په، پشتگیریكردنی ئاكپارتی و مه‌هه‌په بووه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانان".
bas news-
