تابلۆ كوردییه‌كانى سه‌ر قوتابخانه‌كانى گوڵاڵه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسه‌وه ده‌هێنرێنه خواره‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی شاره‌دێی گوڵاڵه، تابلۆى سه‌ر قوتابخانه‌كانى شاره‌دێكه كه به‌زمانى كوردى له‌سه‌ریان نووسراوه، داده‌گرێته خواره‌وه، ئه‌ندامێكى كوردى پارێزگاى دیاله‌ش، داوا له پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌كات ڕووبه‌ڕووى ئه‌و "فیتنه‌یه" ببنه‌وه و "ئاگره‌كه" بكوژێننه‌وه.
زاهد تاهیر ده‌لۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، له ئه‌كاونتى خۆى له (فه‌یسبووك) سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شاره‌دێی گوڵاڵه‌وه، تابلۆى سه‌ر قوتابخانه‌كانى شاره‌دێكه كه به‌هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى له‌سه‌ریان نووسرابوو، هێنراوه‌ته خواره‌وه، نووسیویه‌تى: "به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌م و ده‌شڵێم، كه له‌سه‌ر هه‌ردوو بیناى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگارى دیاله له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق، به‌فه‌رمى به‌هه‌ردوو زمانه‌كه نووسراوه".
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، ده‌شپرسێت، ئه‌م ناحه‌قییه له‌پێناو چی؟، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه، داعش و ئه‌وانه‌ى وه‌ك داعشن سوودمه‌ند ده‌بن و ئه‌م كاره‌ش پێشێلكردنى ده‌ستووره، بۆیه داوا له پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله ده‌كه‌م، ئاگرى ئه‌م فیتنه‌ییه بكوژێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاكه به‌ره‌و ئه‌وه نه‌برێت كه كه‌سمان نایخوازین".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه سبه‌ینێ له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، ئه‌و پرسه ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له‌ترسى ئه‌و كرده‌وه تایفهگهرییانه، جارێكى تر به‌شێك له خێزانه‌كانى شاره‌دێی گوڵاڵه ئاواره‌بوون".
له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، جگه له كه‌ركووك و خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر‌ى كوردستان، شاره‌دێی گوڵاڵه له سنوورى دیاله كه‌وته ده‌ست میلیشیا شیعه‌كان و به‌و هۆیه‌شه‌وه كورد زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت و به‌شێك له خێزانه كورده‌كان، ناوچه‌كه‌یان جێهێشت.
bas news-
