بەهۆی تەقینەوەی مین لە بانە دوو کەس بوونە قوربانی
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، دوێنێ یەکشەممە 2018/3/4 بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی شاخاویی "برویشکانی"ی بانە دوو هاووڵاتیی کوردی بانە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
ناو و ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کە برا بوون، کامران و یادگار ئەمینی" ڕاگەیەندراون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، کامران لەو ڕووداوەدا لاقێکی لەدەست داوە و ئێستا لە انوەند تەندروستییەکان لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) ئەمە دووەمین ڕووداوی تەقینەوەی مینە کەلە ساڵی نوێی زاییندا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە و پێشتر سەربازێکی کوردیش بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دابوو.
باسنيوز
