پارتی چاوەڕێی زیادبوونی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکا
دوای بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک ڕاپرسیی نافەرمی کە بەشێک لەو ڕاپرسییانە لەلایەن دەزگا و ناوەندی نزیک لە هەندێک پارت و لایەنی سیاسییەوە کراوە. بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، شتێکی سرووشتییە کە دەنگی دەنگدەران گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەڵبژاردنێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، دەنگی خەڵک دەکرێ بگۆڕدرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئێمە لەوە دڵنیاین، ئەوەی پارتی لە حزبەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە پاتی حزبێکی جێگیرە و سەقامگیریی سیاسی و ڕێکخستنی تێدایە“.
نموونەشی بە بوونی باڵباڵێنی نێو حزبەکانی دیکەی کوردستان هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ”لەنێو پارتیدا شتی وا نییە“. گوتیشی: ”زۆر بە دیقەتتر و بە وردتر دەتوانین دەنگی خۆمان لەناو جەماوەر بهێنین، واتا پارتی بە ئاسانتر لە هەر حزبێکی دیکە دەتوانێ لە ئێستاوە بە نزیکەیی بزانێ چەند دەنگ دێنێ، ئەگەر 100٪یش نەبێ“.
بە بڕوای بڵند ئیسماعیل، پاتی دەتوانێ پارێزگاری لە کورسییەکانی خۆی بکات و هیوای هەیە و چاوەڕێی ئەوەش دەکات، کورسییەکانی زیاتر ببێت.
باسنیوز
