27 ساڵ لەمەوبەر راپەڕین لە رانیەوە دەستیپێكرد
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە خەندان-ی وت، "لە یادی راپەریندا تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدەكانی راپەرین دادەنرێت و هێندەی ژمارەی شەهیدەكان نەمام دەچێنین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "یادەكە لە مۆزەخانەی راپەرین لە زانكۆی راپەرین دەكرێتەوە، پاشان بۆ یادی شەهیدانی عەفرین داری زەیتوون دەچێنین".
رۆژی 5ی ئازاری 1991 هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین، بەپشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە لە دژی دامودەزگاكانی رژێمی بەعس راپەڕین، دواتریش ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو كۆتایی بە دەسەڵاتی بەعس هێنرا.
خەندان
