حکوومەت قەرەبووی زیانەکانی سووتاندنی بارەگای قایمقامیەتی قەزای کۆیە دەکاتەوە
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست کەوتووە و واژۆی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تێیدا بڕیادراوە بە خەرجکردنی بڕی 21 ملیۆن و 396 هەزار دینار بۆ مەبەستی کڕینی کەلوپەل و پێداویستی بۆ قایمقایەتی قەزای کۆیە کە بەهۆی خۆپیشاندانەوە سەرجەم کەلوپەلەکانیان سوتێندرابوون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەم بڕە پارەیە لەسەر بوودجەی قایمقامیەتی قەزای کۆیە بە شێوەی (نقد)ی خەرج دەکرێت.
لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی 19-12-2017ی قەزای کۆیەدا کە ژمارەیەک بارەگای حزبی و حکوومی سووتێندران، بینای قایمقامیەتی قەزاکە یەکێک بوو لەو بارەگا حکوومیانەی کە زیانێکی زۆری پێگەیشت و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێندرا.
bas news-
