ڕاگەیاندراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڕیاریدا بە دواخستنی کۆبوونەوەکەی سبەی دوو شەممە و بۆ ڕۆژی سێشەممە.


پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕای گەیاند، "بەپێی حوكمی بڕگە (2) لە ماددەی (17) و برگەی (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق، ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بە دواخستنی دانیشـتنی ژمارە (14)ی ئاساییی خولی پاییزه‌ كە بڕیاربوو رۆژی دووشەممە رێكەوتی 5/3/2018 ئەنجام بدرێت بۆ رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتى 6/3/2018".


سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی نەخستووەتە ڕوو.
bas news-
Top