هۆزه عه‌ره‌بەکان له مووسڵ: بەغدا لە بودجەدا وەک ڕژێمی بەعس مامەڵەی کرد
دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان په‌سه‌ند كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه كوردیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ، مزاحم شێخ ئه‌لحویت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكاریی كورد وه‌كو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسن دژی گه‌لی كورد."
مزاح شیخ ئه‌لحویت گوتیشی: "ئێمه ڕه‌خنه‌ی توند له كوتله سوننییه‌كان ده‌گرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه داوه، چونكه ئه‌مه غه‌درێكی گه‌وره‌یه له كورد ده‌كرێت و پشتگوێخستنی كورده له پرۆسه‌ی سیاسی دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق، هه‌رێمی كوردستانی له هه‌موو لایه‌كەوە گه‌مارۆ داوه."
ئه‌لحویت باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و غه‌دره‌ی له كورد كراوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه له نێوان كورد و عه‌ره‌ب دروست بێت .
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی موسڵ ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه دژی كورد، وه‌كو كرده‌وه‌كانی ڕژێمی پێشوو، كاتێك گه‌مارۆی هه‌رێمی دا و چه‌كی كیمیاوی دژی به‌كار هێنا، بۆیه ده‌پرسم كوتله سوننه‌كان چۆن به‌مه ڕازی بوون و ده‌نگیان به‌و یاسایه دا، ئایا ئه‌مه وه‌ڵامی گه‌لی كورده كاتێك سه‌رۆك بارزنی فرۆكه‌ی نارد بۆ به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه بۆ كوردستان و پارێزگاریكردن لێیان."
kdp-
