خوماتوو.. سێ شوفێری بارهه‌ڵگر رفێندران
محه‌مه‌د فایق، به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، رای گه‌یاند: "كاتژمێری 3:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018، سێ شوفێری عه‌ره‌بی دانیشتووی باشووری عێراق، كه سێ بارهه‌ڵگریان پێ بووه، له‌لایه‌ن سێ چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه رفێندران".
به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه، ئۆتۆمبێلی نیسان ده‌بڵیان پێبووه، له رێگای خدر وه‌لی، نزیك سێ گۆشه‌كه پێش گه‌یشتن، به بازگه‌ی پۆلیسه‌كان، ئه‌و كاره‌یان كردووه و ئۆتۆمبێله‌كانیان له شوێنی خۆیان جێهێشتووه.
باسنيوز
