هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018، ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوانى هه‌ولێر، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆی چه‌ند له‌شفرۆش و لهشكڕێك، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌نجام دا، تێیدا باس له‌وه كرا: "به‌پێى بنه‌ما یاساییه‌كان، هه‌موو تاوانبارێك بێبه‌رییه، تاوه‌كوو له‌لایه‌ن دادگاوه تاوانبار ده‌كرێت، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆى نییه كه گرته ڤیدیۆیه‌كى له‌م شێوه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى له‌م شێوه‌یه‌ش، پێچه‌وانه‌ى یاساكانى عێراقى و نێوده‌وڵه‌تییه، چونكه بۆ هیچ كه‌سێك نییه نهێنییه‌كانى نێو ڤیدیۆكه بڵاو بكاته‌وه".
هه‌ر له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، چه‌ندین دروشم و وێنه‌ى جیاواز به‌رز كرابوونه‌وه، كه یه‌كێكیان نووسرابوو: "نا بۆ شكاندنى شكۆى ئینسان".
له كۆتایی گردبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و پارێزه‌ر و چالاكوانانه داوایان كرد و گوتیان: "ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌یان تۆمار كردووه و بڵاو كردووه‌ته‌وه، بدرێنه دادگا و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، كه تێیدا ده‌ركه‌وتبوو، چه‌ند له‌شفرۆش و لهشكڕێك له‌نێو ماڵێكدا بوون، ئه‌و كه‌سه‌ى ڤیدیۆكهشى تۆمار ده‌كرد، له ناو و ناسنامه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌پرسى و شێوه‌ى ڕوخساریشیانى له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رخستبوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی جیاواز.
باسنيوز
