حەوتەمین پیشانگەی کتێبی کوردستان لە سنە دەستی پێکرد

 حەوتەمین پیشانگەی کتێبی کوردستان لە سنە دەستی پێکرد
حەوتەمین پیشانگەی کتێبی کوردستان لە سنە ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداریی 338 دەزگا و ناوەندی بڵاوکردنەوە و وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و 14 دەزگا و ناوەندی چاپی کوردیی باشووری کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەپێی زانیاریی میدیا خۆجێیەکانی پاریزگای سنە، حەوتەمین پیشانگەی کتێبی کوردستان، بە بەشداریی 338 ناوەند و چاپەمەنی و هاوکات وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و 14 دەزگاو ناوەندی چاپەمەنیی کوردی لە باشووری کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/3/4 لە شاری سنە دەستی پێکردووە.

لە باشووری کوردستان، جیا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا و ناوەندی غەزەلنووس و 12 کتێبخانە و دەزگای چاپی دیکە بەشدارن.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ناسراوتراین دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە بریتین لە: "چاپەمەنیی مانگ، گوتار، ئینتشاراتی کوردستان"، لە حەوتەمین پیشانگەی کتێبی کوردستان لە سنە زیاتر لە 3 ملیۆن دەخرێتە ڕوو.

پیشانگاکە هەتا ڕێکەوتی 2018/3/9 بەردەوام دەبێت.












باسنيوز
Top