ترەمپ بیر لە مانەوە لە سەرۆکایەتیی تا هەتایە دەکاتەوە

 ترەمپ بیر لە مانەوە لە سەرۆکایەتیی تا هەتایە دەکاتەوە
سەرۆکی ئەمریکا بیر لە مانەوە لە سەرۆکایەتیی وڵات تا هەتایە دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، ”ئەوە شتێکی زۆر خۆشە“.



بەپێی هەواڵێکی (CNN)، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆمارێکی دەنگیدا رایگەیاندووە، شی جینگ پینگ بووە سەرۆکی تا هەتایی چین.. ئەوە شتێکی زۆر خۆشە“.



هەر لە تۆمارە دەنگییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، مانەوەی سەرۆک تا هەتایە لە پۆستی سەرۆکایەتیی کارێکی باشە، ”رەنگە رۆژێک بیر لەو ئەزموونە بۆ ئەمریکا بکەینەوە“.



لە کۆتایی مانگی 2ـی 2018، لێژنەی ناوەندیی حزبی شیوعیی چین، کە حوکمڕانیی وڵاتەکەی دەکات، رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە ئەو بڕگەیەی دەستوور لابدرێت، کە تەنیا دوو خول بۆ سەرۆکی وڵاتەکەی دیاری دەکات و بەمەس شی جینگ پینگی سەرۆکی وڵات تا کۆتایی تەمەنی لە سەرۆکایەتیی دەمێنێتەوە.


باسنیوز
Top