سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: كاتی ئه‌وه‌ھاتووه كورد له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بكشێته‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی عێراق، به‌بێ كورد پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ی به‌سه‌ند كرد، په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رای گه‌یاند، كاتی ئه‌وه ھاتووه، كورد له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێته‌وه.
موسه‌نا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ب ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ی تێپه‌ڕاند، پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد به ھه‌موو پێكھاته‌كانیه‌وه، به‌تایبه‌تی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی، به ئاماده‌بوونی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌شی خسته روو، ئێستا بارودۆخێكی نوێی سیاسی له عێراقدا دروست بووه، ھه‌موو شتێك به‌سه‌ر گه‌لی كوردا سه‌پێندراوه، به‌جۆرێك ڕێز له ئیراده‌ی پێكه‌وه ژیانی پێكھاته‌كان ناگیرێت، له‌كاتێدا پێویسته كورد وه‌كو پێكاته‌یه‌كی سیاسی ھه‌ڵوێستی خۆی ھه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ھه‌موو شتێك به‌سه‌ر گه‌لی كورد سه‌پێندراوه و پێویسته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندی بودجه بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌مانه تاوه‌كو كه‌ی بێڕێزی به وجودی كورده‌وه ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، كه كاتی ئه‌وه ھاتووه كه كورد بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، ئه‌ویش به كشانه‌وه‌ی بێت له پڕۆسه‌ی سیه‌سی عێراق یان ھه‌ر شتێكی دیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به ڕاوێژی لایه‌نه سیاسییه‌كان ھه‌یه.
bas news-
