"هێزین نوكه ل شنگال ژبه‌ر به‌رژوه‌ندیێن خوه تووشى ئاریشه‌یان بووینه دگه‌ل ئێك"
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت بهبودجهى گشتیی عێراق له‌به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان دوو ڕێگا هه‌یه، یان ئه‌وه‌یه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكه‌كه‌ى له 17%ه‌وه بۆ 12.6% ڕازی بێت، یان سه‌ربه‌خۆ پشت به‌ئابووریی خۆى ببه‌ستێت.
عزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان، ڕای گه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم سبه‌ینێ بۆ تاوتوێكردنى بژارهكانى به‌رده‌می به‌وه‌ى ڕ‌ازى بێت له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018 و له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى حكوومه‌تى به‌غدا بكات، یان ئه‌وه‌یه پشت به‌داهاتى خۆى ببه‌ستێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وت هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى جیهان بكات، كه ئه‌مه‌یان نزیكتره له‌وه‌ى هه‌ڵیبژێرێت".
له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌رى (شه‌فه‌ق نیوز) گوتیشی: "ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌غدا بڕیارى لێداوه، ده‌بێته هۆى دروستبوونى كورتهێنان له بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، زیانێكى گه‌وره‌ش به‌هاووڵاتییان و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و نه‌فه‌قاتى به‌كارهێنان ده‌گه‌یه‌نێت".
رووِنیشی كرده‌وه، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كۆى بودجه بۆ "نه‌فه‌قاتى سیادی" دانراوه، دواى لێبڕینی له بودجه، نه هه‌رێمى كوردستان و نه هاووڵاتیان سوود له پشكى بودجه نابینن، كه داده‌به‌زێت بۆ ته‌نها 7%.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به بێ ئاماده‌بوونى كورد، یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018ى په‌سه‌ند كرد، كه به‌پێی یاساكه، پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه، كه ساڵانى پێشتر 17% بووه.
bas news-
