پێشمه‌رگه رێگای كه‌ركووك - هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و حكوومه‌تی فیدراڵیش دایده‌خات
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ش، كه‌مال كه‌ركووكی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌خت ده‌كاته‌وه، مەترسی ھێرشی ھێزە عێراقیەکان نەماوە و، ھەموو کاتێكیش لە ئامادەباشیدان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
دوای كردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ش، ھاووڵاتیان بەو پەڕی دڵخۆشی بازگەی شێراوەیان تێپەڕاند، به‌ڵام دواتر لە لەلایەن فەوجی یەکی پۆلیسی فیدراڵی رێگریان لێ‌کرا، چونکە وه‌ك ئاماژه‌یان پێكردووه، رێنمایی کردنەوەی بازگەکەیان پێ نەگەشتووە، بۆیە شۆفێران دەخوازن ھاوشێوەی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، حکوومەتی عێراقیش رێگاکە بکاتەوە.
دوای رووداوەکانی ١٦ی ئوکتۆبەر و داستانەکەی پردێ، ڕێگای نێوان کەرکووک-ھەولێر داخراوە و، پردە سەرەکیەکەی ئەو شارۆچکەیەش تەقێنراوەتەوە.
kdp-
