فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوای بڕیارێک لە سەرکردایەتیی کوردستان دەکەن
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا جێگیر بكرێت، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌یان كرد.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ، پێش په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه لیژنه‌ی دارایی كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و ئاماده نه‌بوون داواكاریی ئێمه جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆیه ئێمه‌ش به‌شداریمان له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌دا نه‌كرد.
كه‌ره‌م ڕوونیشی كرده‌وه: "دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌بێ ڕێككه‌وتن، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆ بوونه‌وه و چه‌ند بژارده‌یه‌كیان بۆ سه‌ركردایه‌تیی كورد پێشنیار كردووه، له‌وانه كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، یان بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رببڕێت، چونكه به‌غدا ئاماده نییه هیچ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات."
kdp-
