د. محەمەد حاجی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تەوافقشکاندنەی بەغدا بێدەنگ نەبن
له دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم به‌غدا به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات به پێی ده‌ستوور كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا جگه له سزادانی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان به زۆرینه تێپه‌راند و په‌سه‌ندیان كرد.
چاودێری سیاسی و ڕاوێژكاری سیاسیی سه‌رۆك بارزانی، د. محه‌مه‌د حاجی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بوونه‌ته سیاسی و له لایه‌ن به‌غدا و سهرۆكوهزیرانەوە وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كار دێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ لە هه‌ڵبژاردنی ئایندەدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام پابه‌ندبوونی خۆی به ده‌ستوور ڕاگه‌یاندووه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا داوای مافی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق پرسه‌كان به ئاقارێكی دیكه‌دا ده‌بات و ده‌یانه‌وێت زیاتر فشار بخه‌نه سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێم له پێناو مه‌رامی تایبه‌تی خۆیاندا."
د. محه‌مه‌د حاجی گوتی: "سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه پرسی ته‌وافق له عێراق كۆتایی هاتووه و پێویسته له عێراقدا پرسه‌كان به ته‌وافق یه‌كلایی بكرێنه‌وه، نه‌ك زۆرینه و كه‌مینه، كه ئه‌مڕۆ بینیمان به‌غدا به زۆرینه و به‌بێ جێبه‌جێكردنی داواكاریی كورد، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی تێپه‌راند، چونكه له په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا ڕێژەی عه‌ره‌ب زیاترە."
د. حاجی گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی پێش شه‌ش ساڵ باسی نه‌مانی ته‌وافقی كردووه، به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن مه‌بده‌ئی ته‌وافق له عێراق پێشێل كراوه، هه‌رێمی كوردستانیش بۆیه ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا، چونكه زانی ته‌وافق له عێراق نه‌ماوه، بۆیه ئێستاش گه‌ر پێشێلكردنی مه‌بده‌ئی ته‌وافق به‌رده‌وام بێت داواكارییەکانی كورد جێبه‌جێ ناكرێن و كورد به‌هێزیش نابن له عێراق و كێشه‌ی زیاتریش بۆ كورد دروست ده‌بن."
ئه‌و چاودێره سیاسییە ڕوونیشی كرده‌وه: "پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له‌مه زیاتر بێده‌نگ نه‌بن له‌مه‌ڕ پێشێكردنی به‌رده‌وامی مه‌بده‌ئی ته‌وافق، چونكه بێده‌نگیی ئه‌وان وای كردووه، حكوومه‌تی عێراق له‌و پێشێلكارییانه به‌رده‌وام بێت."
kdp-
