یاسای بودجەی 2018ی عێراق بەبێ کورد تێپەڕێندرا
ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕايگه‌یاند: " كه‌مێك پێش ئێستا، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌بێ كورد، بودجه‌ى ساڵى 2018ى په‌سه‌ندكرد“.
هاوکات داوای لە سه‌ركردایه‌تىی سیاسیی كوردستان کرد، هه‌ڵوێستى خۆى هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ى نێودهوڵهتىش ئاگادار بكاته‌وه، چونكه ”ناكرێت به‌بێ كورد ئه‌و پڕۆژه یاسایه دەربکرێ“.
ڕێزان شێخ دلێر ئەوەی نەشاردەوە کە ”عه‌بادى خه‌مخۆرى گه‌لى كورد نییه و كاتێكیش به‌بێ كورد بودجه‌ى ساڵى 2018 پەسەند کراوە، حكورمهتى عێراق مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كورد به‌و هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕوى زه‌ره‌رێكى زۆر ببێته‌وه“.
لە حاڵەتی تێپەڕاندنی بودجەی 2018ی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد، ئەگەر هەیە هەرێمی کوردستان کۆی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بایکۆت بکات.
باسنيوز
