سه‌عدى پیره مەرجی بەزوویی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ئاشکرا کرد
سەعدی ئەحمەد پیرە، لەمبارەوە راگەیاند: حكوومه‌تى عێراقى بۆیه فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ناكاته‌وه، چونكه ئه‌وان بۆیان یەکلایی بووەتەوە کە خەڵک بڕوای بە ڕیفراندۆم هەیە و پییان وایە هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، بڕواى به عێراق نییه و خۆیان به عێراقى نازانن، به‌ڵام ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆرى مامه‌ڵه‌كردنه نه‌گونجاوه، چونكه گه‌لى كورد پێشتریش و ئێستاش باوه‌ڕی به یه‌كگرتوویى ئاره‌زوومه‌ندانه لە عێراق هه‌بووه و بڕوای به سه‌پاندن نه‌بووه".
گوتەبێژی یەکێتی ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لە كۆتایی مانگى پێنجى ئه‌مساڵ دەکەن، درووست نین، چونكه هه‌ندێك ناكۆكى له‌سه‌ر لایەنی ئەمنیی فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕه‌نگه زووتر فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەردانی نەجەفیان کرد و لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبوونەوە.
باس‌نیوز
