توركیا ڕێژەی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ده‌شارێته‌وه
لە كاتێكدا ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو رایگەیاند دوێنێ له شه‌ڕێكی قورس‌دا له عه‌فرین 5 سه‌ربازی تورك كوژران و 7ی دیكەش بریندار بوون، كەچی ده‌زگای سه‌ربازی توركیا تەنها ئاماژه‌ی به كوژرانی 3 سه‌رباز و برینداربوونی 6ی تر كردبوو.
بەشێك لە میدیاكانی توركیا ناڕەزایی بەرانبەر شاردنەوەی ژمارەی راستەقینەی كوژراوەكانی شەڕی عەفرین لەلایەن دەزگای سەربازی توركیا و دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە دەردەبڕن، لەبەرئەوەی لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەكەوە بەردەوام ژمارەی نادروست و كەمتر لە ڕێژەی ڕاستەقینەی كوژراوەكان بڵاودەكرێنەوە.
دوێنی ئاژانسی ئه‌نادۆڵو بڵاوی كرده‌وه، له ناوچه‌ی كه‌ل ته‌په له گوندی حاج بیلال، كاتژمێر 2ی نیوه‌ڕۆ شه‌ڕ ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی یه‌په‌گه له‌ناو تونێل بوونه و هه‌ر له‌وێش بۆیان هاتوونه‌ته‌وه ده‌ره‌وه، 8 سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، كه 2 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ATAK ویستوویانه برینداره‌كان و كوژراوه‌كان بگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام چه‌كدارانی یه‌په‌گه له هه‌لیكۆپته‌رێكیان داوه و ناچاریان كردووه بنیشێته‌وه.
هه‌روه‌ها دوێنێ له دره‌نگانی شه‌ودا، بۆ جاری دووه‌م ده‌زگای سه‌ربازی توركیا راگه‌یاندراوێكی تری بڵاوكرده‌وه و له‌وێدا ئاماژه‌ی به كوژرانی 8 سه‌رباز داوه و هه‌روه‌ها 13 برینداریش.
تاوه‌كو ئێستە به روونی ئاشكرا نه‌كراوه، كه له‌وه‌ته‌ی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینی دژی یه‌په‌گه ده‌ستپێكردووه، كه 40 رۆژ ده‌بێت، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی چه‌نده.
bas news-
