گۆرانیبێژێكی میللی به‌ ته‌قه‌ی خۆشی گیانی له‌ده‌ست دا

 گۆرانیبێژێكی میللی به‌ ته‌قه‌ی خۆشی گیانی له‌ده‌ست دا
محه‌مه‌د ته‌قته‌قی، گۆرانیبێژێكی میللی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگێكی خێزانی به‌ ته‌قه‌ی گۆشی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچماڵ گیانی له‌ده‌ست دا.

دره‌نگانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 2018/3/1، لە گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی خێزانی، چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك كراوه‌ و یه‌كێك له‌ گوله‌كان به‌ر سینگی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ كه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ میللییه‌ هیچ ڤیدیۆ كلیپێكی نه‌بووه‌ و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ ئاهه‌نگه‌ خێزانییه‌كان دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرد.










باسنيوز
Top