گه‌رمیان.. دوو كه‌س به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركران
ڕائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قدوورى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕايگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ى ڕۆژى 27/2/2018 له حاڵه‌تێكى دزیكردن له نه‌خۆشخانه‌ى سایه‌ى تایبه‌ت ئاگاداركراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسی كهلارى كۆن و پۆلیسی 104 ى كه‌لار چوونه شوێنى ڕووداوه‌كه و دواى لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتى ڕووداوه‌كه توانییان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیرى بكه‌ن".
گوتیشی: "ده‌ستگیركراوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانى به‌وه‌دا ناوه كه بڕى 400 هه‌زار دینارى له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا دزیوه و له ئێستادا به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 444 له یاساى سزادانى عێراقی به‌ندكراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش هاووڵاتییه‌ك سكاڵایان هێنایه لاى پۆلیس و ئاگادارى كردینه‌وه كه ماتۆڕسكیله‌كه‌ى دزراوه، پاش لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان، دوێنێ 1/3/2018 مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی 104 ى كه‌لار توانییان له‌نێو بازاڕى شارى كه‌لاردا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌مان ماتۆڕسكیلى سكاڵاكارهكهى پێبووه و دانى به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و به‌بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 444 له یاساى سزادانى عێراقی به‌ندكراوه".
باسنيوز
