یه‌كێك له برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بنه‌سڵاوه گیانی له‌ده‌ست دا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (2-3-2018) یه‌كێك له برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه به‌ناوی "سه‌ڵاح سه‌باح " پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست دا.
كاتژمێر(4:00)ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشەممە(1-3-2018) لە سنووری شارۆچكه‌ی بنەسڵاوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه كه كوڕ و باوكێكی تێدابوو و هه‌ردووكیشیان پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانن و به برینداری گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه.
دوێنێ دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هه‌ولێر ڕایانگه‌یاند كه دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردووە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە.
باسنيوز
