له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌قۆدا گیرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/3/2018، قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌قۆ، دامبۆكس و ساتوردا گرتووه.
قایمقامی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه فرۆشتنی ئه‌و جۆره چه‌قۆ و كه‌لوپه‌لانه قه‌ده‌غه‌كراون هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
bas news-
