سلێمانی.. مانگی رابردوو 15 شوێن داخراون
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/3/2018، قایمقامی سلێمانی، ئاماری مانگی شوباتی لێژنه هاوبه‌شه‌كانی بڵاو كرده‌وه، كه به‌پێی ئاماره‌كه له رابردوودا لێژنه‌كان سه‌ردانی 3 هه‌زار و 178 شوێنیان كردووه و له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان 288 شوێن به‌هۆی سه‌رپێچیه‌وه سزادراون و 587 شوێنیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌وه‌ی ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له مانگی رابردوو، 15 شوێن به‌هۆی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یانه‌وه داخراون و سێ شوێنیش دراونه‌ته دادگا.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 19 ته‌ن و 67 كیلۆگرام خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو زیان به‌خش له‌ناوبردووه و كۆی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ش كه له‌و مانگه‌دا بۆ سه‌رپێچیكاران كراوه بڕه‌كه‌ی 22 ملیۆن و 625 هه‌زار دینار بووه.
باسنيوز
