كه‌ناڵی TRTی توركی 66 گۆرانی كوردی قه‌ده‌غه كرد
TRT جگه له‌وه‌ی به زمانی توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی هه‌یه، ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت هه‌مان كه‌ناڵ به زمانی كوردیش په‌خش ده‌كرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ناڵی ناوبراو، به بڕیارێك 208 گۆرانی له په‌خش قه‌ده‌خه كردووه، كه 66 گۆرانی كوردین.
هه‌روه‌ها 142 گۆرانی توركیش به هه‌مان شێوه له په‌خش قه‌ده‌خه كران، به‌ڵام هه‌رچه‌نده كه‌ناڵه‌كه بڵێت بڕیاره‌كه به هۆی نه‌شیاوی كلیپ و تێكسته‌كانه، به‌ڵام بڕیاره‌كه به ئاشكرا دیاره كه سیاسییه.
ئه‌گه‌رچی گۆرانییه قهدهخهكراوهكان له میدیاكانی توركیا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی ئاشكرای كردووه، كه زۆرێك له گۆرانییه كوردییه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌كان سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن بۆیه قه‌ده‌خه كراون.
له لایه‌كی تریشه‌وه باسی له‌وه كردووه، ئه‌و گۆرانییه توركیانهشی قه‌ده‌خه كراون، به هه‌مان شێوه گۆرانیبێژه‌كان دژی سیاسه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان قسه‌یان كردووه، بۆ نمونه چه‌ند گۆرانییه‌كی (سیلا) قه‌ده‌خه كراوه، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ش به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان گرتووه و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا ده‌نگی به هه‌ده‌په داوه.
باسنيوز
