سروه‌ خوشكی شاسوار دەستی لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی گۆڕان کێشایەوە

سروه‌  خوشكی شاسوار دەستی لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنی گۆڕان کێشایەوە
سروه‌ عه‌دبولواحید دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کشاندەوە و زانیارییەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن کە بەهۆی فشاری چەند سەرکردەیەکی حزبەکەی بووە.



شیرین ڕه‌زا، ئەندامی فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/2/2018، سروه‌ عه‌بدولواحید له‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووە‌ كه ‌ده‌ستى له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنەرانی عێراق کشاندووەتەوە و گوتوویەتی: ”له‌مه‌ودوا ته‌نیا په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانم“.



بە گوتەی شیرین ڕەزا، لە نامەکەدا سروە عەبدولواحید هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەکەی ”بۆ سەرقاڵبوون بە خوێندن“ەوە گەڕاندووەتەوە.





باسنیوز
Top