مە‌سرور بارزانی و ژمارەیەک سیناتۆر تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتۆن دەکەن
مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکایه، ڕۆژی سێشه‌ممه 27/2/2018 له‌گه‌ڵ هەرسێ سیناتۆر تیم كاین، تێد كروز و جیم ئینهۆف کۆ بووەتەوە.
مە‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) رایگەیاندووە، کە سوپاسی سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كانی كردووە بۆ پاڵپشتیی به‌رده‌وامیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها رایگەیاندووە، گفتوگۆی چڕیان له باره‌ی په‌یوه‌ندییەکانی هه‌ولێر و واشنتۆن ئه‌نجام داوه و جه‌ختیشیان لەوە كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته حکوومەتی عێراق ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان، جێبه‌جێ بكات.
باس‌نیوز
