فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئیسپانیا ستایشی هەرێمی کوردستان دەکەن
لە دوا دیداری جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، کە کوردێکی کوردستانی باشوورە، لە لایەن سەرجەم سەرۆکەکانی فراکسیۆنی پەرلەمانی ئیسپانیا پێشوازی کرا، فەلاح حەسەن دەڵێت، لە میانی کارە فەرمیەکەی خۆماندا دوا گۆڕانکاری و پەیامی گەلی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستانمان بە سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا گەیاند و باسی ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستانمان بۆ کردن، فەلاح حەسەن دەڵێت، داوامان لە پەرلەمانی ئیسپانیا کرد کە ھەماھەنگ بن لەگەڵ گەلی کوردستان و پەرلەمانی کورستاندا، لەلای خۆیەوە، خاتوو ئانا پاستەر، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەلانی ئیسپانیا، کە پارتی دەسەڵاتە، بە ناوی سەرجەم فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی ئیسپانیا بەخێرھاتنی ئەم گەنجەی کورستانی کرد و گوتی، ئێمە ستایشی گەلی کوردستان دەکەین لە شەڕی بەردەوامیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش و پێشوازیکردنی گەلی کورستان لە لێقەوماوان و پەنابەران بەرز دەنرخێنین، ھەروەھا ئیشارەتی بەوەش دا کە ھیوادارین ھەماھەنگیمان ھەبێت لەگەڵ پەرلەمانی ھەرێمی کورستاندا.
kdp-
