په‌رله‌مانتارێكى یەکێتی: عەبادی دینارێک بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان نانێرێت
ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاگه‌یاند، هه‌وڵى ئه‌وه دەدەن بە زوویی داواكارىی مامۆستایانى ناڕازى پێشكه‌ش بە حكوومه‌تى عێراق بکەن، تاوەکوو كێشه‌ى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات، چونكه ”ئه‌گه‌ر له‌ماوه 10 ڕۆژى دیكه‌دا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان نه‌كرێنه‌وه، خوێندنى ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هەژمار ناکرێت“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە عه‌بادى ده‌توانێ كێشه‌ى مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ”تاوه‌كو مه‌رجى فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كان نه‌چێته قۆناغى جێبه‌جێكردنه‌وه، كێشه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر ناكات، هه‌روه‌ها دینارێك بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان نانێرێت، به‌ڵكو هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات کە خه‌ڵكى كوردستان زیاتر ده‌ستخه‌ڕۆ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هێنده‌ى دیكه حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناشرین بكات“.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، بەرنامەیەکی عه‌بادى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى دژى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستێته‌وە. دەشڵێت: ”بێگومان ئه‌مه مەترسییەکی گه‌وره‌یه و پێویسته هاووڵاتییان به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه هۆشیار بن، چونكه ناكرێت به‌هۆى گه‌نده‌ڵیی چه‌ند کەسێکەوە، ئێمه هه‌رێمه‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووى مەترسییەکی گه‌وره بكه‌ینه‌وه“.
ڕێزان شێخ دلێر جەختی لەوە کردەوە، هه‌ندێك حزب و لایەنی سیاسی، ”لاف و گەزاف بە بەغداوە لێ دەدەن، هاوکات هه‌وڵى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەدەن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا بكات“.
باسنيوز
