نەجات حەسەن: باشترین چارەسەر بۆ دۆخی کوردستان هەڵبژاردنی پێشوەختەیە
نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەگەر لایەنەکان بە دۆخی ئێستا کوردستان رازی نین، ئەوا دەتوان بگەڕێنەوە بۆ پێشنیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، چونکە دۆخی ئێستا کوردستان هیچ یەک لەو بارگرانییانە هەڵناگرێت کە لایەنەکان دروستیان کردووە و تادێت خۆپیشاندان بەرەو ئاراستەی توندوتیژی هەنگاو دەنێت و ئەو لایەنانەی دەیانەوێت حکوومەت نەمێنێت، یان پێیان وایە چارەسەری دۆخی کوردستان بەم حکوومەتە ناکرێت، دەتوانن بۆ خۆیان بگەڕێنەوە بۆ پێشنیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە".
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "هەر هەنگاوێک لەو هەنگاوانە نەنێرێت، ئەوا دواجار دەبێت ئەو لایەنانە بەرپرسیارێتیی دۆخەکە هەڵبگرن، چونکە پێشووتر ئێمە پێشناری هەڵبژاردنی پێشوەختەمان کردووە".
باسنيوز
