سەرکردەیەکی بزووتنەوە: بە بەڵگەوە لامانە خۆپیشاندانەكان دەستی لایەنێکی تێدایە
سەلام كەریم، ئەندامی سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لەمبارەوە ڕایگەیاند: "ئەو خەڵكانەی کە خۆپیشاندان دەكەن و دەبینرێن خەڵكی مافخوراون، بەڵام بە بەڵگەوە لەلامانە دەستی لایەنێکی تێدایە و دەیەوێت دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات و بارەگای حزبەكان لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان بسووتێندرێن".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی بزووتنەوە گوتیشی: "خۆپیشاندان مافێكی ڕەوای هەموو هاووڵاتییەكە لەپێناوی باشبوونی بژێو و ئازادیدا، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین بەرنامەڕێژیی بۆ نەكراوە، بۆیە هێرش دەكەنەسەر بارەگاكان".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی هیواشی خواست كە "خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لێنەكەوێتەوە".
باسنيوز
