دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە هەڵەبجەدا گیرا
بەپێی راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، هێزەکانیان دەستیان بەسەر بڕی 234 کیلۆ و 89 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری تریاک، لە خانووی باخێکی هەڵەبجەدا گرتووە.
هێزەکانی ئاسایش جگە لە دەست بەسەرداگرتنی ئەو ماددە هۆشبەرە، چوار کەسیان بە ناوەکانی (ش.ن.ع) ، (ق.ع.م) ، (س.ش.ت) و (ش.س.ع) دەستگیرکراون، کە خەریکی کێشان و بەکارهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە بوون.
باسنيوز
