داواکاری گشتی داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی شاسوار عەبدولواحید دەکات

 داواکاری گشتی داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژی شاسوار عەبدولواحید دەکات
سەرۆکی داواکاری گشتیی سلێمانی داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دەکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە شاسوار عەبدولواحید بگرێتە بەر.

بەپێی نووسراوێکی جەواد فەتاح ئاغا، سەرۆکی داواکاری گشتی بە وەکالەت کە ئەمڕۆ سێشەممە 19/12/2017 دەرکراوە، داوا لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کراوە، ڕێکاری یاسایی پێویست لە دژی شاسوار عەبدولواحید بگرنە بەر، بەهۆی ئەوەی هانی خەڵکی داوە بۆ خۆپیشاندان و جووڵەپێکردنیان.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەدا دەرئەنجامی خراپ کەوتووەتەوە، فەرمانگەی حکوومەت سووتێندراوە و شوێنە گشتییەکان شێوێندراون و ڕێگای گشتی گیراوە، جگە لەوەی زاراوەی (بڕووخێ) بەکار هێندراوە.










باسنيوز
Top