ئەیاد عەللاوی بۆ خەڵکی کوردستان: ددان بەخۆتاندا بگرن و ئاو بە ئاشی ئەجێندای دەرەکیدا مەکەن
هاوکات عەللاوی داوا لە حزبەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان دەکات، کە ددان بە خۆیاندا بگرن و ئاو بە ئاشی پیلان و فیتنەگێڕییەکاندا نەکەن.
لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جێگری سەرکۆماری عێراق ڕوونی کردەوە، هاووڵاتییانی کوردستان کراونەتە قوربانی بەردەوامیی قەیرانی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
عەللاوی داوا دەکات کە پەلە بکرێ لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، کە دواکەوتنی مووچە کاریگەریی نەرێنی لە سەر ژیان و گوزەرانیان هەیە.
هەروەها داوا لە بەغدا دەکات کە لە ئاست ڕووداوەکانی هەرێم بە بەرسیارێتیی خۆی هەڵبستێت و سەرنجی بەغدا بۆ ئەوە ڕادەکێشێ، کە ئەم دۆخە دەرەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە و تەنیا لە سنووری کوردستان نامێنێتەوە.
باسنیوز
