هه‌ڵه‌بجه.. كه‌سێك برا و براژن و برازایه‌كی كوشت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گەڕەکێکی شاری ھەڵەبجە، كه‌سێك بەچەک ھێرش دەکاتە سەر ماڵی برایەکی و لە ئەنجامدا براکەی و براژنێکی و برازایەکی كوشت.
ڕائید بارزان عوسمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه )گوتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك برا و براژن و برازایه‌كی كوشتووه و بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه، بە (باس‌نیوز)ی، ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا تەرمی سێ ھاووڵاتی ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کراوە، کە فیشەک بەجەستەیانەوە بووە، بەڵام یەکێک لە کوژراوەکان بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە کرا، دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
به‌پێی زانیارییه‌كان پۆلیسی پارێزگاكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نه‌زانراوه.
BAS NEWS-
