هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بێ مۆڵه‌ت خۆپێشاندان بكات ڕێككاری یاسایی له دژی ده‌گیرێته به‌ر
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له میانى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتیشى: "داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى خۆپیشانده‌ر ره‌وان و پشتگیرى هه‌ر جوڵه‌یه‌كى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ین، كه به شێوازى مه‌ده‌نى و یاسایى ئه‌نجامبدرێت، چونكه ئێمه و خه‌ڵك یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ین و ئه‌ركمان پاراستنى گیانى خه‌ڵكه و له‌گه‌ڵ هیچ گرژى و به‌ریه‌ك كه‌وتنێكدا نین".
داواشى له میدیا كرد، به هه‌ستكردن به گیانى به‌رپرسیارێتییه‌وه و دوور له هاندان بۆ توندوتیژى رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كان ده‌یانه‌وێت.
روونیشیكرده‌وه، سندووقى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ته‌نیا رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانه.
BAS NEWS-
