لە سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی 300 خێزانی ئاوارەی کەرکووک و خورماتوو دەکات

 لە سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی 300 خێزانی ئاوارەی کەرکووک و خورماتوو دەکات
لە شاری سلێمانی و لە کەمپی سوورداش، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەتانی و خۆراکیان بەسەر 300 خێزانی ئاوارەی کەرکووک و خورماتوو دابەش کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22/10/2017، لەدرێژەی ھەڵمەتە ،خێرخوازییەکانیدا بۆ بەھاناوەچوونی زیاتری خێزانەکانی شاری کەرکووک و خورماتوو، کە بەھۆی بارودۆخ و نالەباری رەوشی ئاسایش لە شارەکەیاندا ماڵ و حاڵیان جێھێشتوو ڕوویان لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە و ئاوارە بوونە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی سوورداش لە سنووری شارۆچکەی دووکان، 750 بەتانی و 300 پارسێلی خۆراک بەسەر 300 خێزان دابەش کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەھەمان شێوە، خۆراک و پێداویستیی منداڵانیان بەسەر 400 خێزانی دیکەی کەمپەکەدا دابەش کرد.

بەھۆی جێھێشتنی شارەکەیان، دانیشتوانی شاری کەرکووک و خورماتوو، ڕۆژانە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە چەندین قۆناغ و لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان ھاوکاری و خۆراک و پێداویستیی ناوماڵ پێشکەشی ئەو خێزانانە دەکات، کە ناوچەکانیان جێھێشتووە و ڕوویان لەشوێنە ئارامەکانی دیکەی کوردستان کردووە.








باسنيوز
Top