گه‌رمیان.. گوله هاوه‌نێك به كرێكارێكدا ته‌قییه‌وه و كوشتى
له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، كرێكارێك له‌كاتى باركردنى ئاسنگ به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنى، گوله هاوه‌نێك پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه، گیانى له‌ده‌ست دا.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە شاری کفری له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، لەکاتی بارکردنی ئاسنگدا، گولە هاوەنێک بەکرێکارێکدا تەقییەوە".
كرێكاره‌كه ناوی (دلێر بورهان سابیر)ـه و لەدایکبووی ساڵى 1996ـه، دانیشتووی شاره‌دێی جەبارەیه له سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى پارێزگاى دیاله.
گۆته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، نووسیویه‌تى: "پاش گەیاندنی بەنهخۆشخانە، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانییه‌وه گیانی لەدەست دا".
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو گولە هاوەنە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە و وەکو پارچە ئاسنگێک بەمەبەستی فرۆشتن کۆیان کردۆتەوە. پۆلیسی به‌شى کفری_یش لەسەر ڕووداوەکە، دەستی به لێکۆلینەوە کردن كردووە.
bas news-
