كێشه‌كانی ناو ئاكپارتی گه‌وره‌تر ده‌بێت
میدیای توركیا سه‌رقاڵی كێشه ناوه‌خۆییه‌كانی ناو ئاكپارتییه، چونكه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌و پارته ده‌یه‌وێ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2019 به شێوه‌یه‌كی تازه‌وه بێته‌وه ناو خه‌ڵك.
دوای ئه‌وه‌ی له ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئاكپارتی هه‌ستی كرد ده‌نگه‌كانی به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، ئه‌ردۆگان بڕیاری گۆڕانكاری دا و سه‌ره‌تاش له لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد و پاشان سه‌رۆك لقه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵی ناچار به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه كرد، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نكه‌راش له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و به دوای ئه‌واندا سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی تریش پۆسته‌كه‌یان جێده‌هێڵن.
رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، له هه‌ڵبژاردنی 2019 ئاكپارتی 90%ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی ئێستە ده‌گۆڕێ و ئیتر كاندیدیان ناكاته‌وه، چونكه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان ده‌ست پێ بكات و به ته‌واوی خۆی بۆ 2019 ئاماده بكات.
ئه‌م گۆڕانكارییانه وای كردووه كێشه‌كانی ناو ئاكپارتی روو له زیادبوون بكەن، چونكه تاوه‌كو ئێستە هۆكاری لادانی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه له حكوومه‌ت و پارت ئاشكرا نه‌كراوه، ناڕازییه‌كانیش به ئاشكرا ره‌خنه‌كانیان رووبه‌رووی ئاكپارتی كردووه‌ته‌وه.
bas news-
