كه‌ركووك.. ئه‌فسه‌رێكى فڕۆكه‌وان له ناو ماڵه‌كه‌یدا كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "گرووپێكى چه‌كدارى نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ عه‌میدى فڕۆكه‌وانى خانه‌نشینكراو (یاسین عه‌بدوڵڵا)یان له‌ناو ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى واستى كه‌ركووك، كوشت".
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌رى (غه‌د پرێس)ى عێراقی، ڕوونیشیكرده‌وه، كه: "كرده‌وه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ئه‌نجام دراوه و بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتوون، له ئێستاشدا ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه كراوه".
له دواى هێرشی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسدارانى ئێران له 16ى ئه‌كتۆبه‌رى 2017 كه گرووپێكى نێو لایه‌نێكى سیاسی چاوساغیان بوو، دۆخى شارى كه‌ركووك ئاڵۆزبووه‌وه و ڕۆژانه میلیشیاكان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و تاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
bas news-
