هۆشەنگ ئۆسێ: کەرکووک داوێکە و ئەمریکا بۆ ئێرانی داناوەتەوە

 هۆشەنگ ئۆسێ: کەرکووک داوێکە و ئەمریکا بۆ ئێرانی داناوەتەوە
نووسەر و چاودێرێکی سیاسی پێیوایە، ئەمریکا بەرامبەر بە قووتدانی کەرکووک لەلایەن ئێرانەوە بێدەنگ نابێت و کەرکووک داوێکە و ئەمریکا بۆ ئێرانی داناوەتەوە.

هۆشەنگ ئۆسێ، نووسەر و چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، گەمژەیی ئەمریکا لەوەدایە کە لە چرکەساتەکانی کۆتاییدا، ئەو چەکانەی بۆ سوپای ئازادیان ناردووە، گەیشتە دەست داعش و بەرەی نوسرە.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە ئەو چەکانەی ئەمریکا بۆ عێراقی ڕەوانە کردووە، گەیشتووەتە دەست “حەشدی تائیفیی ئێرانی”.

هۆشەنگ ئۆسێ کە نووسینەکانی لە ڕۆژنامە بەناوبانگە عەرەبییەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە، نەیشاردووەتەوە: “پێموانییە ئەمریکا بێدەنگ بمێنێتەوە و ببینێت ئێران کەرکووک قووت دەدات”. دەشڵێت: “وای دەبینم کەرکووک ئەو داوەیە کە ئەمریکا بۆ تاران ناویەتیەوە”.










باسنيوز
Top