وەزیری وزەی ڕووسیا: لە ڕێگەی بۆڕییەوە نەوتی کوردستان بە دەریای ڕەش دەبەستینەوە

 وەزیری وزەی ڕووسیا: لە ڕێگەی بۆڕییەوە نەوتی کوردستان بە دەریای ڕەش دەبەستینەوە
وەزیری وزەی ڕووسیا ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی بۆڕییەوە نەوتی کوردستان بە دەریای ڕەش دەبەستنەوە.

ئەلێکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕووسیا، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ئاشکرای کردووە: ”لە ڕێگەی هێڵی بۆڕییەوە، نەوت و غازی کوردستان بە دەریای ڕەش دەبەستینەوە“.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە گواستنەوەی نەوت و غازی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە بەردەوام دەبێت.

پێشتر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕای گەیاند، هەر گەمارۆیەکی نەوتی لە سەر هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کە ئەمەش هیچ لایەنێک حەزی پێ ناکات. روونیشی کردەوە کە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە.











باسنيوز
Top