پێشمه‌رگه ئازادكراوه‌كه سوپاسی خه‌ڵكی خورماتوو ده‌كات
سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاركرا ده‌چێته‌وه شارۆچكه‌ی خورماتوو و سوپاسی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كات.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕاگه‌یاند: " هاتنی سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی و كه‌سوكاره‌كه‌ی له شارۆچكه‌ى سۆرانه‌وه بۆ شارۆچكه‌ى خورماتوو بۆ ئه‌وه بووه كه له‌و كاته‌ى لای داعش به دیل گیرابوو، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له خورماتوو و قایمقامى خورماتوو له سه‌ر هێڵ بوونه بۆ ئازادكردنى و خه‌ڵكى خورماتووش زۆر به په‌رۆش بوونه بۆی به‌وهۆیه‌ی كه له میحوه‌رى خورماتوو كه‌وته ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه دیل بوو لای تیرۆریستانی داعش به‌سه‌رپه‌رشتی قایمقامیه‌تی خورماتوو كه‌مپینێك بۆ هاوكاری خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه ڕاگه‌یه‌نرا و توانرا له ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا بڕی 30 هه‌زار دۆلاریان بۆ كۆبكرێته‌وه و به‌و بڕه پاره‌یه‌ش خانوویه‌كیان بۆ كڕدرا. ده‌شڵێ هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌ی سه‌ید ئه‌حمه‌د سورچی سوپاسكردنی دانیشتووانی خورماتوو بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریكردنهیدا.
bas news-
