ئەنەکەسە: پەکەکە زیاتر لە 40 بەرپرسی خۆی لە سووریا دەستگیر کردووە

 ئەنەکەسە: پەکەکە زیاتر لە 40 بەرپرسی خۆی لە سووریا دەستگیر کردووە
ئەندامێکی ئەنجومەنی خۆجێیی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ئاشکرای کرد کە لەلایەن خودی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە، زیاتر لە 40 بەرپرسی پەکەکە دەستگیر کراون.

شێرزاد عەباس، ئەندامی ئەنجومەنی خۆجێیی سەر بە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند: “زیاتر لە 40 بەرپرسی گەورەی پەکەکە لە سووریا دەستگیر کراون کە گومانیان لەسەرە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەشێک لەوانەی دەستگیر کراون، “لە سلێمانی لەلایەن پەکەکەوە دەست بەسەر کراون و بۆ قەندیل براون، لەناویاندا ڕێدور خەلیل، گوتەبێژی پێشووی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هەیە کە ماوەیەک ئازاد کراوە، بەڵام لەم رۆژانە بە فەرمانی قەندیل دووبارە دەستگیر کراوەتەوە و ماڵی باوکیشی لە یەکێک لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دان".

ئەوەشی خستە ڕوو کە زۆربەی ئەو سەرکردانە، بە تۆمەتی “دیارنەمانی پارە” دەستگیر کراون، چونکە “بەشی زۆریان ئەوانە بوون کە کاری ئیدارەی نەوتیان کردووە”. گوتیشی: “دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە ئەم فەرمانە بە ڕێنمایی حکوومەتی سووریا بووە و ئەوان داوایان کردووە کە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن”.












باسنیوز
Top