سەرکردەیەکی حزبی زەحمەتکێشان: دەبێت گۆڕانیش هەنگاوێک بێتە پێشەوە

 سەرکردەیەکی حزبی زەحمەتکێشان: دەبێت گۆڕانیش هەنگاوێک بێتە پێشەوە
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان هەنگاوێک بێتە پێشەوە و پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکلا ببێتەوە.

سەعد خالید، لەم بارەوە، گوتی: "هیچ کاتێک وەک ئێستا هەلومەرجی بابەتی بۆ کورد نەهاتووەتە پێشەوە، بۆیە دەبێت کوردستان ئەم دەرفەتە لەدەست نەدات، چونکە لە مێژوودا هیچ کاتێک بەقەد ئێستا حیساب بۆ کورد نەکراوە، بەڵام خاڵی لاوازمان ئەو گرفتە ناوخۆییانەی خۆمانە، بۆیە ئێستاش دەبێت یەکەم کارمان پرسی ریفراندۆمی کوردستان بێت و ئەمە پرسێکی گرنگە و دەبێت ئەولەویەت بێت".


ئەوەشی خستەڕوو، "دوای بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبێت بزووتنەوەی گۆڕان بە جیاوازی بیرکردنەوەیانەوە هەنگاوێک بێنە پێشەوە، چونکە دەرفەتی زیاتر دەبێت بە یەکەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنین، بەپێچەوانەوە دەکەوینە بەردەم بەرپرسیاریەتیی گەورەوە".














باسنیوز
Top