ھۆگر چەتۆ: زۆرترین چاودێری بیانی بانگھێشت دەکەین بۆ ریفڕاندۆمى كوردستان
(ھۆگر چەتۆ)، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێویستە بۆ ئەوەی پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان زیاتر شەرعیەتی نێودەوڵەتی وەربگرێت و ھیچ گومانێک لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە نەمێنێت ژمارەیەکی زۆری چاودێر و ناوەندی نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بكهن، چونکە ریفڕاندۆم پڕۆسەیەکی گرنگ و جیاوازە لەھەر پڕۆسەیەکی دیکە و پەیوەندی بە چارەنووسی میللەتەوە ھەیە، لە ھەر پڕۆسەیەکی ریفڕاندۆمدا چەندی خەڵکی بیانی و چاودێر و ناوەندە پسپۆریەکان بەشداری بکەن و چاودێربن لەسەر پڕۆسەکە ئەوەندە متمانەی جیھان بەدەست بێنێ، لەبەر ئەوە پێویستە حکوومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم زۆرترین چاودێری بیانی بێنە نێو پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمى كوردستان.
(چەتۆ) گوتیشی، "ئێمە وەکو تۆڕی شەمس ئەزموونێکی باشمان ھەیە لە چاودێریکردنی پڕۆسەکانی ھەڵبژاردن، جگە لەوەی ئێمە لە ھەرێمی کوردستان چاودێری پڕۆسەی ریفڕاندۆم دەکەین ھەوڵدەدەین زۆرترین چاودێری بیانیش داوەتی ھەرێم بکەین، بەتایبەتی ئێمە لە دوو تۆڕی جیھانی و عەرەبی ئەندامین و دەتوانین ئەوانیش بێنین بۆ چاودێریکردن، کاریش بۆ ئەوە دەکەین ھەم خۆمان بۆ چاودێری ریفڕاندۆم ئامادە بکەین ھەمیش چاودێری بیانی بانگھێشتی ھەرێمی کوردستان بکەین. چاودێرێکی ھەڵبژاردنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چەندی خەڵکی بیانی و ناوەندی جیھانی چاودێری پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بکەن ئەوەندە متمانەی زیاتر دەبێ و دەشڵێ، ئێمە لە ماوەکانی داھاتوو ھەوڵدەدەین زۆرترین چاودێری بیانی بانگھێشتی ھەرێمی کوردستان بکەین.
(ھۆگر چەتۆ)، رێکخەری تۆڕی شەمس بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "پێویستە بۆ ئەوەی پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان زیاتر شەرعیەتی نێودەوڵەتی وەربگرێت و ھیچ گومانێک لەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە نەمێنێت ژمارەیەکی زۆری چاودێر و ناوەندی نێودەوڵەتی چاودێری پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بكهن، چونکە ریفڕاندۆم پڕۆسەیەکی گرنگ و جیاوازە لەھەر پڕۆسەیەکی دیکە و پەیوەندی بە چارەنووسی میللەتەوە ھەیە، لە ھەر پڕۆسەیەکی ریفڕاندۆمدا چەندی خەڵکی بیانی و چاودێر و ناوەندە پسپۆریەکان بەشداری بکەن و چاودێربن لەسەر پڕۆسەکە ئەوەندە متمانەی جیھان بەدەست بێنێ، لەبەر ئەوە پێویستە حکوومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم زۆرترین چاودێری بیانی بێنە نێو پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ھەرێمى كوردستان.
(چەتۆ) گوتیشی، "ئێمە وەکو تۆڕی شەمس ئەزموونێکی باشمان ھەیە لە چاودێریکردنی پڕۆسەکانی ھەڵبژاردن، جگە لەوەی ئێمە لە ھەرێمی کوردستان چاودێری پڕۆسەی ریفڕاندۆم دەکەین ھەوڵدەدەین زۆرترین چاودێری بیانیش داوەتی ھەرێم بکەین، بەتایبەتی ئێمە لە دوو تۆڕی جیھانی و عەرەبی ئەندامین و دەتوانین ئەوانیش بێنین بۆ چاودێریکردن، کاریش بۆ ئەوە دەکەین ھەم خۆمان بۆ چاودێری ریفڕاندۆم ئامادە بکەین ھەمیش چاودێری بیانی بانگھێشتی ھەرێمی کوردستان بکەین.
kdp-
